وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندكارانى پۆلی 12: پرۆگرامه‌كانى خوێندن كه‌مناكرێنە‌وه‌

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو داواكاریى خوێندكارانى پۆلی 12ی ئامادەیى ڕه‌تكرده‌وه‌ كە داوای كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن و درێژكردنه‌وه‌ى وه‌رزى خوێندنیان كردبوو.

ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ ده‌ستكاریى پرۆگرامه‌كانى خوێندن ناكرێت و هیچ به‌شێك كه‌مناكرێته‌وه‌.

له‌باره‌ى داواكاریی خوێندكارانیش جه‌ختیكرده‌وه‌، وه‌رزى خوێندن درێژناكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مساڵ ده‌وام ئاساییبووه‌.

ئه‌و قسانه‌ى وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ كاتێكدان‌، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ خوێندكارانى پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه‌ و داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن و درێژكردنه‌وه‌ى وه‌رزی خوێندن ده‌كه‌ن.

بابەتی پێشتر

لە زانکۆیەکی تورکیا هێرش کرایەسەر سێ خوێندکاری کورد

بابەتی دواتر

گەورەترین کەشتیی گەشتیاری لە جیهاندا ئامادەیە بۆ گەشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share