پەیوەندییەكانی نێوان مباپی و پاریس سانجێرمان بەرەو باشتر دەچن

پەیوەندییەكانی نێوان مباپی هێرشبەر و ئیدارەی پاریس سانجێرمان بەرەو باشی دەچن، ئەوەش ترسی خستۆتە دڵی ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدەوە.

رۆژنامەكانی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەدەن، بردنەوە لە ڕیاڵ مەدرید و سەركەوتن بۆ قۆناغی هەشت تیپی چامپیۆنز لیگ زۆر شت لە پاریس دەگۆڕێت.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، پاریس نزیكە لەوەی بۆندی مباپی بۆ دوو ساڵ درێژ بكاتەوەو پەیوەندی مباپیش لەگەڵ لیۆناردۆی بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس زۆر باش بووە.

جیرۆن رۆسین یاریزانی پێشووی یانەكانی پاریس سانجێرمان و مۆناكۆ دەڵێت: ” ئەگەر لە رابردوودا هەلی چوونی مباپی بۆ ڕیاڵ مەدرید لەسەدا 90 بوبێت، ئێستا لەسەدا 60″.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە درێژایی وەرزی ڕابردوو هەوڵی كڕینی مباپی دا بەڵام ئیدارەی پاریس سانجێرمان دەستبەرداری نەبوو.

لە ئێستاشدا بۆ هێشتنەوەی لە یانەكە، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری كارەكانی پاریس گرێبەستێكی گرانبەهای خستۆتە بەردەم مباپی كە موچەی هەفتانەكەی دەگاتە یەك ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی پێشتر

فوئاد حوسێن: عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

بابەتی دواتر

قوباد تاڵه‌بانى: ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share