بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەران، 59 كەس ناوی خۆیان وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشكردووە، 26 كاندید دوورخراونەتەوە و 33 كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پەسەندكراون.
ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، 26 كاندید دوورخراونەتەوە و كاندیدبوونیان هەڵوەشێندراوەتەوە، هۆكارەكانیش بریتین لە كشانەوە لە خۆكاندیدكردن (چوار) كەس، 14 كاندیدیش مەرجی ئەزموونی سیاسییان تیادا نەبووە، دوو كاندید بڕوانامەی زانكۆیان نەبووە و ئەزموونی سیاسییان نەبووە، سێ كاندید بەهۆی بەدەستنەهێنانی پشتگیریی بڕوانامەی زانكۆ و كاندیدێك بەهۆی ئەوەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیگرێتەوە و كاندیدێكیش سەرباری ئەوەی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری دەیگرێتەوە، ئەزموونی سیاسیی نەبووە و كاندیدێكی دیكەش مەرجی تەمەنی یاسایی نەیگرتووەتەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایكردووە، 33 كاندید مەرجە یاساییەكانی كاندیدبوونیان تیادابوون و ناوەكانیان وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار پەسەندكراون.
ناوی كاندیدانی پەسەندكراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق:-
- فەیسەڵ موحسین عەبود سەیاد كیلابی
- عەبدولـلەتیف محەمەد جەمال ڕەشید شێخ محەمەد
- ڕزگار محەمەد ئەمین حەمەسەعید ڕەمەزان
- ڕەعەد خزەییڕ دەففاك سایل جەنابی
- خالید سدیق عەزیز محەمەد
- ئەحمەد موح عومڕان شوبین ڕوبەیعی
- شەهاب ئەحمەد عەبدوڵڵا عەلی نعێمی
- خەدیجە خدایخش ئەسەد قلاوس
- حەیدەر ڕەشید عەبدولڕەزاق گعێد تائی
- كەمال عەزیز محەمەد ڕەحیم قەیتولی
- حسێن موحسین عەلوان حسێن حەسەنی
- جەمال كەبسوون حەمید عەباس
- ئەحمەد خەلیل خزەییڕ خەلیل گاخۆری
- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەسەن حیلاوی
- ئیبراهیم ئەحمەد ساڵح ئەحمەد
- لوئەی عەبدولساحیب عەبدولوەهاب محەمەد
- كازم خزەییڕ عەباس حەسەن داوغنە
- جەبار حەسەن جاسم عەبود
- ڕێبوار ئەوڕەحمان وەستا ساڵح عارف
- ئومێد عەبدولسەلام قادر تەها پاڵانی
- هادی عەبدولحسێن سەدام محەمەد فرێجی
- عومەر سادق مستەفا مەجید عەبدەلی
- حەمزە بریسم سجیل موسحیب مەعمووری
- سائیر غانم محەمەد عەلی عوسمان
- ئەحمەد یەحیا جاسم جوەید ساعدی
- ڕێبەر ئەحمەد خالید زوبێر بارزانی
- حسێن ئەحمەد هاشم وداعە سافی
- زافڕ عەبدولئەمیر جەبار عەبود قوڕەیشی
- ئەحمەد ساجت هاشم حەسەن عامری
- محەمەد عوبەید جەدوع عەبدوڵڵا
- عەلی عەبد حەمەد داود تائی
- عومەر ئەحمەد كەریم حەسەن بەرزنجی
- فائیزە جەبار محەمەد باباخان