رۆژی دووشەممە، 9ـی شوباتی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت.
بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانکراوە بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی دەستووریی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن.
بەگوێرەی کارنامەکە، رۆژی دووشەممە سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت.