ڕەوشی ڕوسیا و ئۆکرانیا کاریگەریی لەسەر چامپیۆنزلیگ دروستدەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، چاودێری ڕەوشی ئۆکرانیا و بەرەوپێشچوونی کێشە سیاسییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ڕوسیای هاوسێی دەکات.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی سەبارەت بە لەشکرکێشیی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کردووە، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر وەرزشی ئەوروپا و جیهان جێدەهێڵێت، یەکێک لەو پاڵەوانێتییانەی بەهۆی ئەو جەنگە چاوەڕوانکراوەوە زەرەرمەند دەبێت خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.

بڕیارە لە 28ی ئایاری 2022 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای گازپرۆم لە شاری سان پترسبۆرگی ڕوسی ئەنجامبدرێت، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بیری لەوە کردووەتەوە بەپەلە ئەو یاریگایە بۆ یاریگای وێمبڵی لە بەریتانیا بگۆڕێت.

تاوەکو ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەبارەی فاینەڵی چامپیۆنزلیگەوە نەداوە، بەڵام سەرچاوەکانی ئەوروپا دووپاتیدەکەنەوە، فیدراسیۆنەکە ناچاردەبێت بڕیارێک بدات.

بابەتی پێشتر

كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە چانسێکی تر بە دێمبیلی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس بۆ فرۆشتن

ناسڕ خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، بڕیاریداوە بەشێک لە پشکەکانی یانەکە بفرۆشێت. لە چاوپێکەوتنێکدا خلێفی بە “فاینانشیال…
Total
0
Share