ئەمڕۆ چامپیۆنز لیگە.. دوو یاریی گرنگ ئەنجام دەدرێن

Soccer Football – Champions League Quarter Final First Leg – Liverpool v FC Porto – Anfield, Liverpool, Britain – April 9, 2019 General view of the ball before the match Action Images via Reuters/Carl Recine – RC1B64148C90

ڕكابەرییەكانی چامپیۆنز لیگ ئەمڕۆ سێشەممە بە ئەنجامی دوو یاریی دەستپێدەكەنەوە.

لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ، ئەمشەو كاتژمێر 11 یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەكات.

ئەمە یەكەم یاریی ئەو دوو یانەیەیە لە مێژوودا كاتێك لە پاڵەوانێتیە ئەوروپییەكاندا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

لەهەمان كاتدا یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی لیلی فەڕەنسی دەكات.

پێشتر ئەم دوو یانەیە تەنها دوو جار ڕووبەڕووی یەك بونەتەوە، هەردووجارەكە چێڵسی براوە بووە.

پێشبینی دەكرێت هەردوو یانەی چێڵسی و یۆڤانتۆس بە ئەنجامی چوون و هاتن یانەكانی ڤیاریاڵ و لیل تێپەڕێنن و سەركەون بۆ قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ.

بابەتی پێشتر

پوتین فەرمانی بە سوپای ڕوسیا كرد كۆمارە دانپێدانراوەكان بپارێزن

بابەتی دواتر

گەردەلولەکەی بەریتانیا دار سێوەکەی نیوتنی لەڕەگەوە هەڵکێشا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share