دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکات

بڕیارە لە 27ی ئەم مانگەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دەستپێبکات.

بەپێی زانیارییەکان، لە ڕۆژی 27ی شوباتەوە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم دەستپێدەکات و هۆکاری دواکەوتنیشی بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە ڕۆژی 25ی شوبات دەکەوێتە ڕۆژە پشووەکانەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی مووچەخۆران بەتەواوی دابەشنەکراوە بەهۆی نەناردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە لەبەغدادەوە، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانە دابەشدەکەن کە تائێستا مووجەیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی گرانبوونی هێلکەوە: ڕێکار دەگرینەبەر

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق لەبارەی گرانبوونی نرخی هێلکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “رێکاری پێویست لەوبارەیەوە دەگرنەبەر”. وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share