کەشناسی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی تاوەکو ئێستا بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی ئەمساڵی تا ئەمڕۆ  بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکانی کەشناسی لە مێرگەسوور تائێستا  زۆرترین ڕێژە باریوە کە بڕی 742.6 ملیمەتر بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەمساڵدا تائێستابەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە مێرگەسوور بووە کە 742.6 ملیمەتر باریوە و کەمترین ڕێژەش لە کفری باریوە کە 79.2 ملیمەترە.

هەروەها بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە شارەکانی هەولێر 211.2 ملیمەتر، سلێمانی314.9 ملیمەتر و لە دهۆک 130 ملیمەتر و هەڵەبجە 346.6 ملیمەتر بارانباریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەکرێت سودانی دەستوەردان لە پرسی راگرتنی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا بکات

ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوادەکات محەمەد شیاع سودانی دەستوەردان لە پرسی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی…
Total
0
Share