یوڤانتۆس بۆ دیبالا: بە مەرجێک بۆندەکەت نوێدەکەینەوە

ئیدارەی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، ئامادەیی دەربڕیوە بۆندی پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی نوێبکاتەوە، بەو مەرجەی لێپرسراوی کارەکانی هیچ بڕێک داوانەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی، یانەی یوڤانتۆس ئامادەیی دەربڕیوە بۆندی پاولۆ دیبالا نوێبکاتەوە، بەوپێیەی لە مانگی تشرینی یەکەم ڕێککەوتنی سەرەتایی لەوبارەیەوە کراوە، بڕیاریشە بەر لە دەستپێکی میرکاتۆی هاوینی 2022 گرێبەستەکە یەکلاییبکرێتەوە.

بەڕێوەبەرانی بیانکۆنێری لەڕووە داراییەکان و مووچەی داواکراوی یاریزانەکە کێشەیان نییە، بەڵکو داوایانکردووە فشاربخاتە سەر لێپرسراوی کارەکانی تاوەکو لە پاداشتی واژووکردنی بۆندەکە خۆشبێت، ئەوەشیان وەک تاکە مەرج بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی نێوانیان دەستنیشانکردووە.

دیبالا تەمەنی 28 ساڵە، لە ساڵی 2015وە بۆ یانەی یوڤانتۆس یاریدەکات، تاوەکو ئێستا 281 یاریکردووە و 112 گۆڵی تۆمارکردووە و 48 گۆڵی ڕەخساندووە، لەلایەن چەندین یانەی گەورەی دیکەوە داواکراوە بەوپێیەی بۆندەکەی لە (30)ی حوزەیرانی 2022 کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

ئۆڵیمپیادی زستانەی 2022 کۆتاییهات و نەرویج یەکەم بوو

بابەتی دواتر

سوپای ڕوسیا پێنج كەسی لەسەر سنووری ئۆكرانیا كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share