لە هێرشێکدا لە ناوچەی شۆلیەی فەرەنسا، ئەمشەو شەممە 14ی تشرینی دووەم، دوو کەس کوژران و سیانی دیکە بەسەختی برینداربوون.
ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کەسێک بە چەقۆ هێرشێکی لە ناوچەی شۆلیەی ڕۆژئاوای فەرەنسا ئەنجامدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا و سیانی دیکە برینداربوون و برینەکانیان سەختە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی. ئێف. بی) لەزاری ئیریك بۆیار داواكاری گشتیی شاری ئانجیهوە ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه به‌چه‌قۆ ئه‌نجامدراوه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ڕووداوه‌كه تیرۆرستی بووبێت، هەر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ش له شاری ئانجیه گومانلێكراوێك ده‌ستگیركراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو ئامێرەی هێرشەکەی پێئەنجامدراوە ئامێری بڕینی کەلوپەلە، لەگەڵئەوەشدا ئێستا زووە کە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە وەک ئەنجامدەری هێرشەکە بناسێنین چونکە ئەوە تەنها گومانلێکراوە.