پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی ژنەکەی سوتاند دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە شەوی ڕابردوو پیاوێک نەوتی کردووە بەژنەکەیدا و سوتاندوویەتی ئەمڕۆ تۆمەتباری ئەو ئەو تاوانە گیانیلەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو پیاوێک نەوتی کردبوو بە ژنەکەیدا و سوتاندی، جەستەی ژنەکە بەڕێژەی 75% سوتا.

بەپێی وتەی ژنەکە کە بە پۆلیسی سلێمانی راگەیاندووە، هاوسەرەکەی لەناو ماڵەکەی خۆیاندا نەوتی پێداکردووە و سوتاندوویەتی و دواتر هەڵاتووە بەمەبەستی خۆشاردنەوە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی هاوسەری ژنەکە کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانەکە ڕاگەیاند.

تۆمەتبارەکە ناوی‌ (هـ، ڕ، ح)ـە و له‌دایكبووی‌ 1997ـە، بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌پێی‌ ماددەکانی‌ 406, 31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەركرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ كۆمپانیایەك بۆی نییە گرێبەستی ئەلیكترۆنی لەدەرەوەی كۆمپانیاكان بۆ هاوڵاتییان ئەنجامبدەن. موقەدەمی هاتوچۆی…
Total
0
Share