زانیاریی نوێ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران

وه‌زاره‌تى دارایی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ى سه‌رجەم ئه‌و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كات ‏كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌.‏

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ‏سبەینێ دووشەممە، مووچەی مانگى ڕابردووى وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار ‏دابەشدەکرێت، سێشه‌ممەش‌ مووچەى سەرۆکایەتیى هەرێم دابەشدەکرێت.‏

هەر بەپێی خشتە نوێكەی مووچە، ڕۆژى چوارشەممە مووچەى خانەنشینیی سەربازی و ‏ڕۆژى پێنجشەممەش مووچەی سەربازی و خانەنشینیی مەدەنی دابەشدەکرێت، بەوەش ‏کۆتایى دێت بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەک.‏

بەردەوامیدان بە دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە بەغداد تا ئێستا 200 ملیار دینارەكەی ‏مانگی یەكی نەناردووە و وەزارەتی دارایی بڕیاریدا لە داهاتی نەوتیی مانگی دوو ‏دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك تەواوبكات.‏

بابەتی پێشتر

ڕای سێیەم.. هەرێم چی بكات تا بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەسوود بشكێتەوە؟

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی ژنەکەی سوتاند دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share