جوانترین داوەری جیهان: وازمنەهێناوە و نزیکم لە پێکانی ئامانجەکەم

کارۆلینا بۆجار، داوەری ناوداری پۆڵەندا ڕەتیدەکاتەوە وازهێنان ڕابگەیەنێت و دووپاتیدەکاتەوە، نزیکە لە پێکانی ئامانجە گەورەکەوە.

بۆجار تەمەنی 24 ساڵە و بە قەشەنگترین داوەری کچ لە جیهاندا ناودەبرێت، لە ماوەی ڕابردوودا پێڵاوە وەرزشییەکانی لابرد و فیکەکەی فڕیدا تاوەکو بەجیهاندا گەشتێک ئەنجامبدات، بەڵام زۆرینەی میدیاکان ئاماژەیان بەوەکرد، کە بەهۆی لاوازیی ئاستییەوە وەک داوەرێکی کچ بەبێدەنگی وازهێنانی ڕاگەیاندووە.

لەو بارەیەوە بۆجار بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “ئەوەی لە ساڵی 2021دا ڕوویدا زیاتربوو لەوەی پێشبینیم دەکرد، لەڕووی پیشەییەوە زۆر ڕازیم، لەڕێگەی گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکەم”.

بۆجار لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام کەسایەتییەکی ناسراوە، 156 هەزار فۆلۆوەری هەیە، جگە لە پیشەی داوەریکردن، بڕوانامەی لە بواری یاسا هەیە و پارێزەرە، هەروەها ڕاکەری مەودا درێژەکانە.

 

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆندیکی دیکەی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) هەرقلی ئێران فڕۆکەیەکی 43 تۆنی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share