تویتەكەی سەدر نرخی دۆلاری دابەزاند

نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینێكی كەمی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ تویتەكەی دوێنێی موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا لە داخستنی دوێنێی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 150 دینار بوو.

هەروەك بەپێی هەندێك لە میدیا عێراقییەكان لە بەشێك لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور 100 دۆلار بۆ نزیكەی 146 هەزار دینار دابەزیوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەهۆی پشووی هەینییەوە بازاڕەكانی دراو لە شارەكانی هەرێم و عێراق داخراون.

دوێنێ موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێكی لەبارەی بەهای دۆلارەوە خستەڕوو، داواشیكرد هەریەك لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بانگێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێن، لەگەڵ ڕاگرتنی “بە قاچاخبردنی دۆلار و ڕێكخستنەوەی بازاڕی دراو”.

داواكارییەكانی سەدر كە لە تویتەكەیدا خستوونیەتەڕوو:

1- ڕێگری بكرێت له‌ دراوی ساخته‌ و بەهەدەردانی دراوەکان ڕابگیرێت.

2- چاوخشاندنەوە بە کاری هه‌ندێك لە بانکەکان كه‌ كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن.

3- ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشتبكرێت.

4- ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت

5- ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و ڕێكوپێك و به‌پێی چەند یاسایەک كه‌ به‌های دیناری عێراقی زیادبكات.

6- مامه‌ڵه‌ی توند بكرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به‌ هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كۆنتڕۆڵی وڵات و خه‌ڵكیان كردووه‌.

بابەتی پێشتر

ترەمپ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی خستەكار و دەڵێت، "ئامادە بە!"

بابەتی دواتر

دووانیان لە هەولێر بوون.. یەحیا ڕەسوڵ دەستگیركردنی پێنج تیرۆرست ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share