سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ عێراق كوژرا

شانەی ڕاگەیاندنی ئه‌منیی عێراق ڕایگەیاند، لەهێرشێكی ئاسمانیدا ئه‌مڕۆ والیی داعش لە پارێزگای ئەنبار و یەكێك لە هاوكارەكانی لە بیابانەكانی ڕوتبە كوژراون.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، پاش به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگری و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكیان كردووه‌ له‌ بیابانه‌كانی قه‌زای ڕو‌تبه‌.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، والیی ئه‌نباری داعش به‌ناوی (موسه‌ننا خزر كامل) كه‌ به‌ “ئه‌بو مه‌لوكه‌” ناسرابوو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی له ‌بۆردومانه‌كه‌دا كوژراون.

له ‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ بنه‌بڕكردنی تیرۆریستانی داعش و ڕێگریكردن له‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی.

بابەتی پێشتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ باڵیۆزى ئه‌مریكا: یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات

بابەتی دواتر

سوپای تورکیا تەقەی هەڕەمەکی لە گوندنشینانى ناوچەی برادۆست ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share