زینانە… تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو دوو برینداری لێكەوتەوە

بۆمبێكی چێندراو لە گوندێكی سەر بە ناحیەی زینانە تەقییەوە و ئاسایشی ناوچەكە دەڵێت، دوو برینداری لێكەوتووەتەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی قوشڵان سەر بە ناحیەی زینانە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوە.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی زینانە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو كەس برینداربوون، كە شوانكارن.

وتیشی، بریندارەكان بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی خورماتوو كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ بۆ شۆفێران: لەسەر رێگەی تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغی دروستبووە

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە لەسەر رێگەی تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغی دروستبووە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چالاکی ئەم هەفتەیەی بەشی ئامێرەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “تیمەکانی قیرتاوکردن و بەشی ئامێرەکانمان، لە رۆژانی…
Total
0
Share