ئه‌نجومه‌نى وزارى بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبووه‌وه و تاوتوێی بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیی كرد له‌باره‌ى پرسی نه‌وتى هه‌رێمه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مستەفا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، كازمى سه‌رپه‌رشتىی كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئهنجومهنەكهى كردووه و تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانیان كردووه، له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان، كە گرێبەستەكانی بە نادەستووری وەسفكردووە.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، “ئه‌نجومه‌نى وزارى بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وه‌زاره‌تى نه‌وتى ڕاسپارد به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاكانى نه‌وت و وڵاتانى په‌یوه‌ندیدار، له‌پێناو ئاماده‌كردنى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م دۆسیه‌یان به‌پێی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵاى نیشتمانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ”.
لهبهشێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه، ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌زاره‌تى نه‌وتى ده‌ستكراوه كردووه له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه ڕاوێژ به شاره‌زایانى نێوخۆیی عێراق و ده‌ره‌وه بكات بۆ ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك.