سێ ڕێگەچارەی کورت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترسەکانمان

کچێک سێبەرەکەی بووە بە مۆتەکەیەک بەسەریەوە

چەندین ڕووداو و گۆڕانکاری هەن ڕووبەڕووی ترس و تۆقینمان دەکەنەوە، تەنانەت هەندێک جار دڵگرانمان دەکەن و ژیانیشمان لێ تاڵ دەکەن. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا، سێ ڕێگەچارەی کورتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترسەکانمان خستووەتەڕوو.

1. ئێستا هەموو شتێکە: ئاساییە لە ژیاندا بکەویتە پرسیارکردنی ئاخۆ چی دەبێت، ئەگەر ئەمە ببێت، چی ڕوو دەدات؛ ئەمەش دەتباتە ناو درامایەکی نەخوازراوەوە. تۆ بیرۆکەکانت نییت، زۆرینەی ئەو بیرکردنەوانەی تووشی ترست دەکەن، زبڵێکە و ڕیسایکلیان دەکەیتەوە. بەڵام مەحاڵە کارێکی لەو شێوە بکەیت، ئەگەر لە ئێستادا بژیت. بیرۆکەکە ئەوەیە ڕستەی “ئێستا هەموو شتێکە” بەبەهێزی بڵێیتەوە، تاوەکو هەنووکە بتخانە ناو دۆخە پێویستەکەوە، کە هەر بەڕاستی ئێستا هەموو شتێکە و بیر لە ئەگەرەکانی داهاتوو نەکەیتەوە.

2. کەمتر حوکم بدە: زۆربەمان دەبینە کەسانێکی بەرگریکار کاتێک فشارمان دێتەسەر و دەترسین. تەنها دابڕانەکانمان جێگیریی ژیانمان تێکنادات، بەڵکو ئێمە مەرجدارین بەوەی هەر دەبێت کۆنتڕۆڵی خۆمان لەدەست بدەین، هەروەها بەزەحمەت دەشتوانین کار لەسەر ئەوە بکەین شتەکان بە دڵی ئێمە بەڕێوەبچێت. یەکێک لەو ڕێگایانەش کە خەڵکی دەیگرنەبەر بۆ بەدەستهێنانی جڵەو و دەسەڵات، وەرگرتنی هەڵوێستێک و پێداگریکردنە لەسەری. کاتێک خۆمان بە ڕاست دادەنێین، حوکم بەسەر کەسانی دیکەدا دەدەین و تەریقیان دەکەینەوە. هەندێک جاریش کە حوکم دەدەین، ترس جڵەوی گرتوین.

3. وزەی ژیانت بپارێزە: وزە سۆزدارییەکانمان بەهۆی ترس، شەرم، نەرێنیبوون و گومانەوە بەهەدەردەدەین، ئەمەش بەتایبەتی لەو گۆڕانکارییانەدا ڕوودەدات، کە نامانەوێن. لە یادت بێت کاتێک ترس و نیگەرانی باڵت بەسەردا دەکێشن، ئەو بیرۆکانەی بە مێشکتدا دێن، ڕۆڵێکی گەورەیان دەبێت لە داڕشتنەوەی ئەزموونە سۆزدارییەکانت.

بابەتی پێشتر

چی ڕوودەدات ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی جیهان کەم ببێتەوە؟

بابەتی دواتر

یەکەم کەشتیی ئاسمانیی عەرەبی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share