ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكیاندا له‌وانه‌ش له مانگى ڕه‌مه‌زاندا دوو به‌شه خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌ش بكرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا تاوتوێی چه‌ند پرسێك كراوه و چه‌ند بڕیارێكیش دراوه.
باسیله‌وه‌شكردووه، مستەفا كازمی لە کۆبوونەوەكه‌دا، “فەرمانیكردووه گرنگی بە بەشە خۆراك و دابەشكردن و چاودێری جۆرەكانی بدرێت”.
هه‌روه‌ها، فەرمانی کردووە، لە مانگی ڕەمەزاندا دوو بەشە خۆراك دابەش بكرێت.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لایەنە ئەمنییەكانى ڕاسپاردووە، چاودێری نرخی كاڵا و شتومەك و پێداویستییەكان بكەن و ڕێگە نەدەن یاریی بە نرخەكانەوە بكرێت و هاوڵاتییان زیانمەندبن.