داهاتی ڕیاڵ مەدرید و پاریس لە چامپیۆنزلیگ تاوەکو ئێستا

سبەینێ سێشەممە، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای شازادەکان لە پاریس ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی 16ی خوولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدەدات.

هەردوو جەمسەرەکە بە گەیشتنیان بە قۆناغی 16 بڕی 9.5 ملیۆن یورۆیان بەدەستهێناوە، یانەی شاهانە لە قۆناغی کۆمەڵەکان شەش یاری کردووە، پێنج بردنەوە و دۆڕاندنێکی تۆمارکردووە، بەرامبەر هەر بردنەوەیەک بڕی 2.5 ملیۆن یورۆی بەدەستهێناوە کە کۆی گشتی 13.5 ملیۆن یۆرۆ دەکات، واتە بە هەردوو قۆناغی کۆمەڵەکان و 16 تاوەکو ئێستا 24 ملیۆن یورۆ داهاتیان بووە.

لەبەرامبەردا پاریس سان جێرمان جگە لە 9.5 ملیۆنی قۆناغی 16، لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا شەش یاری کردووە، سێ بردنەوە و دوو یەکسانبوونی تۆمارکردووە، کۆی داهاتی ئەنجامەکانی ئەو قۆناغە 9.9 ملیۆن بووە، واتە تاوەکو ئێستا 19.4 ملیۆن یورۆیان کۆکردووەتەوە کە 4.6 ملیۆنی لە داهاتی ڕیاڵ مەدرید کەمترە.

بردنەوە و سەرکەوتنی هەر یەکێک لە دوو یانە زەبەلاحەکە و گەیشتنیان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی بڕی 10.5 ملیۆن یورۆی دیکە دەخاتەسەر ئەژمارەکەیان، هەروەها 12 ملیۆن بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی و یاریی کۆتاییش 15 ملیۆن هاوشانی چوار ملیۆنی دیکە بۆ براوە، ئەوەی دەریدەخات داهاتی گشتیی پاڵەوانێتییەکە داهاتیان بۆ 62 ملیۆن یورۆ بەرزدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

کچێک لە هەولێر بە بەهای 10 ملیۆن دینار زێڕی لە زەڕەنگەرەکان دزیوە

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە سلێمانی چەند هەلێکی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share