به‌هۆی تووشبوونی كوڕی سه‌رۆكى دادگا بە ڕووداوى هاتوچۆ دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی بادینان دواخرا

دانیشتنى دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ى بادینان دواخرا بەهۆی ئەوەی كوڕی سەرۆكی دادگای دووی هەولێر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییكردنی ڕاگیراو بێریڤان ئەیوب بەڕێوەبچێت، کە ماوه‌ى 16 مانگه‌ لە هەولێر دەستگیركراوە، بەڵام ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌كه‌ بۆ 28ى شوبات دواخرا.

بەشدار حەسەن، پارێزەری چالاكوانه‌كه‌ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، “ئەمڕۆ خۆمان ئامادەكرد ئەو تۆمەتانەی بۆ ئه‌و ژنه‌ چالاكوانه‌ هەڵبەستراون پووچەڵیان بكەینەوە، بۆیه‌ چاوەڕوانی ئازادكردنیمان دەكرد، بەڵام بەداخەوە سەرۆكی دادگای تاوانی دوو كوڕەكەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووبوو، بۆیە دادگاییەكە دواخرا.”

باسی له‌وه‌ش كرد، “لەبەر ئەوەی ماوەیەكی زۆرە بێریڤان دەستگیركراوە و دایکی پێنج منداڵە، سەرۆكی دادگا بڕیاریدا وادەیەكی نزیكی بۆ دابنرێت، بۆیە دانیشتنی دادگا بۆ 28ى ئەم مانگە دواخرا”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانى نۆ كه‌سی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌ستگیركرد

بابەتی دواتر

ڕۆژی ڤالانتاین لە چاکەکانی قەشەیەکی خێرخوازەوە هاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share