نرخى نه‌وت گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 96 دۆلار

نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی تۆماركرد و گەیشتە نزیكه‌ى 96 دۆلار و بەرزترین ئاستى تۆماركرد كه ‌لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیاوە مەترسی لەسەر وزەی جیهان هه‌یه‌، ئەوەش وایکردووە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه،‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت بە 95.45 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و زیاتر له‌ دۆلارێك چووه‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ى.

هه‌روه‌ها نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی خۆرئاواى ئه‌مریكاش گه‌یشته‌ 94.64 دۆلار.

بابەتی پێشتر

ماسیمۆ ئالێگری: "ئینتەرمیلان لە یۆڤانتۆس بەهێزترە"

بابەتی دواتر

پاکستان.. زیاتر لە 80 کەس بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان پیاوێکیان کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاردیان: تۆڕەکانی تورکیا پاسپۆرتی ساختە بۆ ئەندامانی داعش دەردەکەن بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا و ئەمریکا

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامیداوە دەریخستووە، لە تورکیا بەشێوەیەکی مەترسیدار پاسپۆرتی گەشتکردنی ساختە هاوشێوەی پاسپۆرتی فەرمی بۆ…
Total
0
Share