هەزاران کەس لە ئێران و عێراق ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی کولـلەکانن

بەپێی پێشبینییەکان لە بەهاری ئەمساڵدا بەشێک لە ناوچەکانی باشووری عێراق و ئێران دەکەونە بەر شەپۆلی هاتنی کولـلەکان و هەزاران کەس لەو دوو وڵاتە خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کولـلە ئامادە کردووە.

بەپێی پێشبینی ڕێکخراوێکی ژینگەی ئێرانی، لە کۆتای بەهاری ئەمساڵدا هێرشی کولـلەکان دەگاتە ئێران و عێراق و سەرچاوەی هاتنیشی وڵاتی سعودییە، بۆیە زیاتر لە چوار هەزار لە هەردوو وڵات خۆیان بۆ ئەو شەپۆلە ئامادە کردووە.

بەپێی زانیاری ئەو ڕێکخراوە، شەپۆلی کولـلەکان لە عومان و یەمەن و بیابانی ” ربع‌الخالی” دەگەنە ئێران و عێراق و ئەوکاتەش وەرزی چاندن و گەشەی کشتوکاڵ دەبێت لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە.

خوێندنەوەی ڕێکخراوە ژینگەییەکان هێرشی کولـلەکان یەک کیلۆمەتر پان دەبێت و بە ئاڕاستەی ڕۆشتنیان هەشت کیلۆمەتر دەبێت، کە دەکرێت یەک شەپۆلی لەو شێوەیە 80 ملیۆن کولـلەی تێدابێت، هاوکات هەر کولـلەیەک ڕۆژانە سێ گرام سەوزی دەخوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: چوار وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین لەسێدارەدانیان ئەنجامداوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، چوار وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو پێنج گەورەترین جێبەجێكاری سزای لەسێدارەدانی جیهانن لە ساڵی 2020دا.…
Total
0
Share