هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانیان له سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خسته‌خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هێزەكانی هاوپەیمانان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕكه‌وانیان له ئاسمانى سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر له هه‌ولێر تێكشكاندووه، كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌كه نێردرابوو.
تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی كرد بە كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ریر، بەڵام ڕایگەیاند، “ئاگادارى هێرشی لەو جۆرە نین”.