باندێک بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە جەستەى مرۆڤ دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ رادەگەیەنێت و دەڵێت، خەڵکیان فریوداوە بە فرۆشتنى گورچیلە.

دەزگاى ئاسایشى هەرێم رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەدواداچوونی وردی ئەنجامدا، لە رۆژانی 7 و 8ى ئایار توانرا لە سلێمانی باندێکی چوار کەسى دەستگیربکەن کە بڕی 32 ملیۆن دیناریان لە پێنج خێزان وەرگرتووە و فریویان داون بەوەی گورچیلە لە بەرامبەر بڕێک پارەدا دەفرۆشن.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 456 راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەكانی كەشناسی.. بەفرە پێشبینیكراوەكەی سلێمانی دەكەوێتە سبەینێ

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفردەبارێت،…
Total
0
Share