سلێمانى.. لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا 98 تۆمەتبار دەستگیرکراون

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، لە چێوەی کار و چالاکییەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەرواری 1/1/2022تا 6/2/2022، 98 تۆمەتبار بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیرکران.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بۆ ئەو تۆمەتبارانە ئەنجامدا کە داواکراوبوون لەلایەن دادگاوە، لەو هەڵمەتەدا توانرا 98 تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ( 443, 444,446, 452, 289, 298, 295, 281, 279 ) لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەر لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕسکیلى جۆری سێ تایەیی و سێ ماتۆڕسکیل لە جۆری دوو تایەیی دزراودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژییەک دژی ژنان دەبینەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “له‌ ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاریی و ده‌ستدرێژییه‌ك…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆکی یەکێتی کاردەکات بۆ گەڕانەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنیت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان…
Total
0
Share