(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ دوو خاڵی له‌ ڕیاڵ مه‌درید داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 24ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای لاسیرامیکا به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ له‌ یاریگای لا سیرامیکا میوانداریی ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هێرشبه‌رانی هه‌ردوو جه‌مسه‌ر‌ و ڕه‌خساندنی چه‌ندین هه‌لی تۆمارکردنی گۆڵ، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌ هێرشبه‌ران، به‌تایبه‌ت هێرشبه‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ ئاماده‌نه‌بوونی که‌ریم بنزیمه‌دا،‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵ.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا و به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 54 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی پێشوو به‌رده‌وامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا ڤیاڕیاڵ به‌ 36 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی پێنجه‌مدا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه‌.

یه‌کسانبوونی ڕیاڵ مه‌درید له‌ سوودی یانه‌ی ئیشبیلیه‌ بوو، که‌ پله‌ی دووه‌می به‌ 50 خاڵه‌وه‌ گرتووه‌.

بابەتی پێشتر

بوخوم 4-2 بایرن میونشن

بابەتی دواتر

سبه‌ینێ مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share