پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بۆ بەرگرتن لە ئەگەری جەنگ

ئەمڕۆ بایدن و پوتین بە تەلەفۆن قسەدەكەن

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و ڕوسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامبدەن، پەیوەندییەكە هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی گرژییەكانی سەر سنووری نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا.

بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامبدەن و پرسی ئۆكرانیا تاوتوێبكەن، بەڵام سەرۆكە ئەمریكییەكە داوایكردووە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە پێشبخرێت بۆ ئەمڕۆ.

پێش ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە، جۆ بایدن نیگەرانیی زیاتری واشنتنی گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا، بەوەی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە ئانوساتدایە، تەنانەت بایدن بە ئەوروپییەكانی وتووە، 16ی ئەم مانگە ڕوسیا هێرشەكە ئەنجامدەدات.

بۆیە كاتی پەیوەندییەكەی بایدن و پوتن زۆر هەستیارە و هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی زیاتری گرژییەكان و ئەگەرەكانی هەڵگیرسانی شەڕ.

 لەو نێوەندە، هەریەك لە ڕوسیا و ئەمریكا دیپلۆماتكارەكانیان لە كیێڤ دەكشێننەوە، ڕوسیا دەستیپێكردووە و ئەمریكاش هەر ئەمڕۆ دەست بە هەنگاوەكە دەكات، وەك ئەوەی ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا و ڕوسیا پێكەوە ئۆكرانییەكان جێدەهێڵن

بابەتی دواتر

دزینی پارچە ئاسنەکانی تاوەرەکانی دێگەڵە زیانی بەو تۆڕە گەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share