شۆفێرێکی پەرلەمانی کوردستان کوژرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی “عارەبان” کەسێک کوژراوە، کە پیشەی شۆفێری بووە لە پەرلەمانی کوردستان.

لەسەر ڕووداوەکە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ ئێوارە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (عارەبان) نزیک مزگەوتی پاشا، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو، دەست کرا بەلێکۆڵینەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (دڵدار حمدامین مصطفی)، تەمەن (50) ساڵ، شۆفێرە لە پەڕلەمانی کوردستان کوژراوە، لەکاتی ئێستادا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری تاوانەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە دەخەینەڕوو”.

بابەتی پێشتر

ئەوقافی سلێمانی لەبارەی ڕووخاندنی مزگەوتێکی کۆن ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

گەرمیان.. دوو کەس بە فیشەک برینداربوون و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێشەی ناوخۆیی، عێراق و غازی سروشتی
هێرشەكەی ئێران و بەستنەوەی بە ڕەهەندە ناوخۆیی و هەرێمییەكانەوە

هێرشە مووشەكییەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر هەولێر، خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، لایەنە سیاسییەكان مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكەن…
Total
0
Share