وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڕیاریدا یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی چوار وەزارەت دابەشبكرێت.
وەزارەتەكە ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە 12ی شوبات مووچەی مانگی كانوونی دووەمی وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، پیشەسازی و بازرگانی، سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و گەیاندن) دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆش مووچەی مانگی كانوونی دووەمی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشكرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی 10 ڕۆژی مانگی شوبات، هێشتا بەشێكی كەمی وەزارەت و فەرمانگەكان مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرگرتووە.