مانی خەون بە ڕیاڵ و بارساوە دەبینێت

سەرچاوەکانی هەواڵ جەخت لەوە دەکەنەوە، سادیۆ مانێ-ی ئەستێرەی سەنیگال ئامادەیە یانەی لیڤەرپوڵ بەجێبهێڵێت بەو مەرجەی پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەوە بکات.

ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، مانی ئامادەیە لە هاوینی 2023 ماڵئاوایی لە یانەی لیڤەرپوڵ بکات، بەو مەرجەی لە داهاتوودا بۆ یەکێک لە دوو یانە زەبەلاحەکەی خولی ئیسپانیا یاریبکات “ڕیاڵ و بارسا”، بۆ ئەو مەبەستەش لێپرسراوی کارەکانی ئاگادارکردووەتەوە.

ڕێکەوتی 30ی نیسانی 2023 بۆندەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ کۆتاییدێت، بەر لەو وادەیە دەتوانێت لە هاوینی 2022 ڕێککەوتن لەگەڵ یانەیەکی دیکە بکات، لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە جەختیکردووەتەوە، ئەگەر یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە خواستیان لەسەریبێت، ئامادەیە دەست بە دانوستاندن بکات.

مانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی میسڕ تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

سپۆتیفای و تۆرێس هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری بەرشلۆنە بووە

بابەتی دواتر

سەردەمی ئەرجەنتینی ماسکیرانۆ دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share