مەشهەدانی: ئیسرائیل بە ئەمریكای وتووە دۆسیەی عێراق بدە بە من

مەحمود مەشهەدانی یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانیی عەزم دەڵێت، ئیسرائیل داوای لە ئەمریكا كردووە دۆسیەی عێراق لە بەریتانیا وەربگرێتەوە و بیدات بە ئیسرائیل.

مەشهەدانی ڕایگەیاند، “لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەمریكا دۆسیەی عێراقی ڕادەستی بەریتانییەكان كردووە، بەڵام ئیسرائیل هەوڵدەدات قایلیبكات عێراق لە بەریتانیا وەربگرێتەوە و بیدات بە تەلئەڤیڤ”.

بەپێی وتەی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانیی عەزم-ی سوننەكان كە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە و سەرۆكایەتیی یەكەم كۆبوونەوەی ئەم خوولەی ئەنجومەنەكەی كرد، تا ئێستا هەوڵەكانی ئیسرائیل سەركەوتوونەبوون و نەیتوانیوە ئەمریكا قایلبكات.

باس لەوە دەكات كە ناكۆكیی نێوان شیعەكان زیان بە وڵات دەگەیەنێت و هەموو ئەو هەوڵانەشی دراون بۆ پەرتكردنی چێوەی هەماهەنگی، شكستیانهێناوە.

“ململانێی نێوان چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر داڕووخانی ئەمنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەگەر ئەوە ڕووبدات داوا لە حەشدی شەعبی دەكەین دەستوەردان بكات و جارێكی تر وڵات لە مەترسیی ئەمنی دەربازبكات”، ئەو سەركردەیەی سوننەكان وادەڵێت.

بابەتی پێشتر

ئەگەری یاریكردنی بنزیمە و نێیمار كەمە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ئاگر لەماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share