سەرچاوەیەك لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئاشكرایكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی دوو كەسی تری وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار داوە بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران.
پێرێ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بكاتەوە.
پێشتر پارتی ناوی هۆشیار زێباریی وەك تاكە كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشكردبوو، بەڵام بەهۆی ئەو دۆسیانەی گەندەڵی كە لەسەری كەڵەكەبوون، دادگای باڵای فیدراڵی كاندیدبوونی ناوبراوی ڕاگرت.
عائید هیلالی یەكێك لە ئەندامانی چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، “دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، هۆشیار زێباری هیچ چانسێكی بۆ بوون بە سەرۆك كۆمار نەماوە”.
ڕاشیگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی دوو كەسی تری وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشكردووە كە یەكێكیان فوئاد حسێنە.