مێردمنداڵێك بەهۆی كەوتنەژێر كابیسەیەكەوە گیانیلەدەستدا

قوربانییەكە

بەهۆی ڕووداوێكی شێلانەوە لە ناوچەی پیشەسازیی كەلار مێردمنداڵێك گیانیلەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کارگەی بلۆکی بەردەسوور لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار، مێردمنداڵێک کە پیشەی کاسب بووە لەو کارگەیە، ئامێری کابیسە دەیشێلێت و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

قوربانییەكە لەدایكبووی ساڵی 2006-ە و دانیشتووی گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلارە.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، دوابەدوای ڕووداوەكە شۆفێری ئامێری کابیسەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.

هەروەك لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئامێرەكە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستیی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و…
Total
0
Share