بۆری بەرەو توركیا ڕادەكێشرێت.. ئاماژەكانی فرۆشتنی غازی سروشتی بە توركیا ‏دەركەوتن

ئاماژەیەكی دیكەی فرۆشتنی غازی سروشتی و ناردنەدەرەوەی بە خاكی توركیادا دەركەوت، كۆتایی ساڵی ڕابردوو حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای كاری سەر بە پارتی، گرێبەستی ڕاكێشانی بۆریی غازی بۆ توركیا واژووكردووە.

ماڵپەڕی IRAQ OIL REPORT، كە سەرچاوەیەكی میدیایی و شیكاریی تایبەت بە پرسەكانی وزە و پرسە ستراتیژییەكانی دیكەیە، لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان هێڵەكانی گواستنەوەی غازی سروشتی فراوانتر دەكات، تا تواناكانی هەناردەكردنی وزەكە زیاتر بكات.

لەو نێوەندەدا، حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە فراوانكردنی هێڵەكانی گواستنەوەی غاز و گەیاندنی بە سنووری توركیا.

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، لە مانگی كانوونی یەكەمی 2021، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرێبەستێكی بۆ ئەندازیاری و كڕیار و بونیادنانی لەگەڵ كۆمپانیای كار، (سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە)، واژووكردووە.

IRAQ OIL REPORT دەشڵێت، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەستیپێكردووە.

بەپێی ماڵپەڕەكەی تایبەت بە وزە، تیرەی ئەو بۆرییەی غاز 52 ئینجە و بەرەو دهۆك درێژدەكرێتەوە بۆ گەیاندنی غاز بە وێستگەیەكی وزە، “لەگەڵ توانایەكی زیاتر بۆ ئەگەری زیاتركردنی ئاراستەكان لە داهاتوودا، لەنێویاندا ئەگەری هەناردەكردن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و بەتایبەت دوای سەردانێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، پرسی غازی سروشتیی هەرێمی كوردستان و ناردنی و فرۆشتنی بە توركیا سەریهەڵدایەوە، ترس هەیە چارەنووسی ئەو سامانە سروشتییە وەك نەوتی لێبێت و وەك پێویست لە خزمەت كوردستانییان و هەرێمی كوردستان نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون. کاروان ئەنوەر، سکرتێری…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە. دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share