شانەی ئەمنی: سێ چەکداری مەترسیداری داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

شانەی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سێ تیرۆریستی داعش لە ‏کەرکوک دەستگیرکراون، کە مەترسی بوون لەسەر عێراق و ناوچەکە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنیی عێراق، “ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ‏زانیاری له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاواز ده‌ستگیركراون و به‌پێی ماده‌ی‌ 4ی تیرۆر داواكراو ‏بوون، به‌هۆی لایه‌نگرییان بۆ داعش”.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی (ئه‌بو به‌دران‌)ــه و دانی ‏به‌وه‌دا ناوه‌، له‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی‌ داعشدا به‌شداریكردووه‌، له‌وانه‌ش هێرشكردنه‌ سه‌ر ‏بنكه‌ی‌ پۆلیسی فاتح له‌ ئه‌نبار و سووتاندنی بنكه‌كه‌ و كوشتنی موختاری ناوچه‌ی‌ (ئه‌بو ‏تیبان) له‌ ڕومادی، به‌هه‌مان شێوه‌ هێرشیشی بۆسه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك له‌ عه‌گبه‌ی ‏رومادی”.‏

شانەی ئەمنی ئاشکراشیکردووە، “دەستگیرکراوی دووه‌م به‌ “ئه‌بوحارس” به‌ناوبانگه‌ و ‏کاری ئەوە بووە سووتەمەنی و پێداویستی بۆ چەکدارەکان دابینبكات”.‏

بابەتی پێشتر

هۆکاری ڕێکنەکەوتنی مباپێ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

عێراق لە دۆسیەی ئاودا پەنا بۆ جیهان دەبات.. توركیا و ئێران بهێننەسەر هێڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کازمی لەبارەی موچەوە دڵنیایی دەدات

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراقەوە دڵنیایی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، چاکسازیان کردووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەگەڵ چاکسازییەکانیاندایە.…
Total
0
Share