مانگی داهاتوو كارەبای نیشتمانی دەكرێتەوە 40 ئەمپێر

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بەستنەوەی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەباوە و لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، 40 ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ژمارەیەک بڕیاریانداوە کە بریتیین لە:

– بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی نوێی سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەباوە دەبەسترێنەوە.

– لە سەرەتای مانگی ئازارەوە، (40) ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا دەدرێتەوە.

– کار بە سیستەمی ئەلکترۆنی و  ماڵپەڕی پسوڵە (pswla.com) دەکرێت و لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.

– پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان هەبێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک (1,480,000) هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەبوون، بەڵام ئێستا بۆ (1,800,000) هاوبەش بەرزبووەتەوە.

– بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبای شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران، بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی پێوەری زیرەک، سەرجەم سەرپێچیەکانی دیاری کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ راوەدوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هاوپەیمانی…
Total
0
Share