چاڤی و لاپۆرتا بە 55 ملیۆن زیرەکیی خۆیان سەلماند

لە گواستنەوەکانی زستانی 2022دا، یانەی بەرشلۆنە چوار یاریزانی کڕی کە پێکهاتبوون لە فیران تۆرێس، ئۆبامیانگ، ئاداما تراوری، دانی ئالڤێس.

ئالڤێس بەبێبەرامبەر و بێمووچە، ئۆبامیانگ بەبێ بەرامبەر، ئاداما تراوری بەبێ بەرامبەر، فیران تۆرێس بە 55 ملیۆن یورۆ.

ئەو چوار گواستنەوەیە یانە کەتەلۆنییەکەی گەڕاندەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان بە ئاستێکی بەرزەوە، لە یەکەم تاقیکردنەوەی پڕۆژە نوێیەکەدا ئەتلەتیکۆ مەدریدیان کوتا بەزەویدا، توانییان چوار گۆڵ لە بەرگرییە پۆڵایینەکەی دیێگۆ سیمیۆنی تۆماربکەن و بگەڕێنەوە بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی لالیگا، کە یەکێکە لە پلە سەرکەوتووەکان بۆ خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

چاڤی لە ژووری جلگۆڕینەکان بە یاریزانانی بارسای وتووە، “چیتر هیچ شتێک ئێمە ڕاناگرێتەوە”.

شارەزایانی تۆپی پێی ئیسپانیا پێیانوایە، ئەو هەنگاوە گەورەیە دەگەڕێتەوە بۆ ژیریی چاڤیی ڕاهێنەر و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە، لەکاتێکدا ئیدارەی پێشووی بارتۆمیو بە سەدان ملیۆن یورۆ نەیانتوانیوە ئەو ئەنجامە تۆماربکەن.

بابەتی پێشتر

دوبەی بەكارهێنانی كیسەی نایلۆن قەدەغەدەكات

بابەتی دواتر

پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدان بۆ هێنانی بەنزین دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ مۆبایل بۆ کوڕەکەی ناکڕێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی هەوڵدەدات بەشیوازێکی تەندروست منداڵەکانی پەروەردە بکات، هەر بەو هۆیەشەوە ڕێگەی نەداوە کوڕەکەی تاوەکو ئێستا مۆبایل…
Total
0
Share