عێراق.. 337 پارچە شوێنەواری دزراوی لە لوبنانەوە هێنایەوە

وەزارەتی ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق ڕایگەیاند، 337 پارچە شوێنەواریان لە مۆزەخانەی “نابۆ”ی لوبنان وەرگرتووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق ئاشکرایکرد، “لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا مۆزەخانەی نابۆی لوبنان 337 پارچە شوێنەواری ڕادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق کردەوە، کە پێشتر دزرابوون و گەیەندرابوونە لوبنان”.

ئاماژە بەوەش کراوە ئەو پارچە شوێنەوارانە لەڕووی مێژووییەوە هی کات و سەردەمی جیاوازبوون کە ساڵانێکە لەو مۆزەخانەیەدا پیشاندراون و پێشتر لە عێراق دزراون، بەڕێگەی نایاسایی گەیەندراونەتە لوبنان.

پارچە شوێنەوارییەکان لە 331 تابلۆی نووسراوی بزماری و شەش پارچە شوێنەواری دیکەی جیاواز پێکهاتوون.

لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووشدا عێراق گەڕاندنەوەی 17 هەزار و 321 پارچە شوێنەواری لە ئەمریکاوە ڕاگەیاند، هەروەها نۆ پارچە شوێنەوار لە ژاپۆن و حەوت لە هۆڵەندا و یەک پارچە شوێنەواریش لە ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

مباپێ لەبارەی ڕیاڵ مەدرید و پێگەی لیۆ مێسی-یەوە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

مانگانەی كرێكاری ناكارامە و ڕۆژانەی كرێكار دیاریكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share