سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی گۆڕدرا

وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان بەخشین و گواستنەوەی سەرۆکی ئێستای ‏شارەوانیی سلێمانیی ڕاگەیاند و سەرۆکی نوێی شارەوانییەكەی دەستنیشانکرد. ‏

بەپێی نووسراوێک کە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانیی هەرێمی كوردستانی ‏لەسەرە، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە بە “بەخشینی ‏توانا کەمال سەرۆکی ئێستای شارەوانیی سلێمانی لە پۆستەکەی، گواستنەوەی بۆسەر ‏میلاکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران / نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران”. ‏

هەر بەپێی نووسراوەكە، “لەیلا عومەر عەلی” لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دەچێتە ‏سەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و پۆستی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی وەردەگرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share