ئەنچیلۆتی گەڕانەوەی سەرجەم یاریزانە پێكراوەكانی ڕاگەیاند

كارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، سەرجەم یاریزانە دووركەوتووەكانی تیپەكەی لە هەفتەی داهاتوودا دەگەڕێنەوە.

بۆ یارییەكەی گرانادا، هەریەك لە یاریزانان مێندی، بنزیمە ، ڤاسكێز ، كاسیمیرۆ، ماریانۆ دیاز، ڤینیسیۆس نەیانتوانی بەشداریبكەن.

ئەنچیلۆتی ئاشكرایكرد، هەر شەش یاریزانە دووركەوتووەكە هەفتەی داهاتوو دەگەڕێنەوە بۆ یاریكردن.

ئەنچیلۆتی پێیوایە سەرباری یاریی نەكردنی ئەو یاریزانانە، بەڵام هێشتا ئاستی تیپەكەی بەرز بووە و توانیویانە بەسەر ڕێگرییەكاندا سەركەون.

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئاشكرایكرد، بە باشترین شێوە خۆیان بۆ یارییەكەی پاریس لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامادە دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share