قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن بۆ دژایەتیکردنی ئێران نییە و پەیوەندیشیان لەگەڵ ئێران بۆ دژایەتیی واشنتن نییە.
لە تویتێکدا قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرایکرد، “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی ئێران نییە، هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران دژی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نییە”.
دەڵێت، “لەهەمان کاتدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە بۆ دژایەتیکردنی ئێران نییە و پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ ئێران بۆ دژایەتیکردنی سعودیە نییە، عێراق لەپێناو بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانیدا کاردەکات”.
ڕاشیگەیاندووە، “نامانەوێت گروپە چەکدارەکان عێراق بکەنە ناوچەیەکی هەڕەشە بۆ سەر ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکە، هەر وڵاتێکیش ڕێزی سەروەریی عێراق و یاساکانی بگرێت پێشوازی لێدەکەین”.
علاقتنا مع أمريكا والتحالف الدولي ليست ضد ايران، وعلاقتنا مع ايران ليست ضد أمريكا والتحالف الدولي، وعلاقتنا مع السعودية ليست ضد ايران، وعلاقتنا مع ايران ليست ضدالسعودية .. العراق ينطلق من مصلحته الوطنية.
— قاسم الاعرجي (@qassimalaraji) February 6, 2022