بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە هەبووە لە حەسەکە و بەردەوام هاوکاریی داعشی کردووە.
ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دەستگیرکردنی ئەو دوو ئەندامەی داعشی بڵاوکردەوە، کە یەکێکیان لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەردا ماوەتەوە لە پیرەمەگرون و ئەوی دیکەشیان ئامۆزای والیی گشتیی داعش بووە لە عێراق.