مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ ئەمریکا دەمارێکی دیکەی داعشمان بڕی

ئەو شوێنەی سەرکردەکەی داعشی تێدا کوژرا

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” ڕایگەیاند، سوپاسی ئەمریکا دەکەن بۆ پشتیوانیی بەردەوامیان لە لێدانی سەرکردەکانی داعش و پێکەوە دەمارێکی دیکەی داعشیان بڕیوە.

مەزڵوم عەبدی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند، “کوشتنی ئەلقوڕەیشی ڕۆحی 121 شەهیدی ئەم دواییەی هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوا ئاسوودە دەکات، کە لە شەڕی بەندیخانەکەی حەسەکەدا شەهیدبوون”.

ئەوە لە کاتێکدایە جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هێزەکانی سوریای دیموکرات یارمەتیدەربوون بۆ ئەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بدرێت”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share