توێژینەوەیەک: لە داهاتوودا 3 ملیار کەس لە دۆخێکدا دەژین کە مرۆڤ بەرگەی ناگرێت

توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتووە بەو ڕاستییەی ئەگەر پلەی گەرمای هەسارەی زەوی بەردەوام لەزیادبووندا بێت و لە ئاستی پلەی گەرمای ئێستای بەرزتر ببێتەوە، ئەوا لە ماوەی پەنجا ساڵی داهاتوو، ملیاران مرۆڤی سەرزەوی لە ناوچە گەرمەکان تووشی زیان دەبن و بەرگەی ناگرن.

بەپێی توێژینەوەی تیمێکی نێودەوڵەتی کە لە چەند زانایەکی بواری شوێنەوارناسی و کەشوهەوا و ژینگە پێکهاتوون و توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری “ئەکادیمیای نیشتمانی بۆ زانستەکان” بڵاوکردووەتەوە، وردەکاریی دۆخی بەردەوامیی گەشەی گازی ماڵی شووشەیی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کاریگەری لەسەر مرۆڤ خراوەتە ڕوو.

بەپێی توێژینەوەی زاناکان، لە ساڵی 2070ـدا، نزیکەی 3 ملیار دانیشتووی سەر زەوی لە دۆخی سەختی گەرمتردا دەژین کە شەش هەزار ساڵی پێشوو بەخۆیەوەی نەبینیوە کە بەو هۆیەوە [واتە بەهۆی زۆر بەرزنەبوونەوەی پلەکانی گەرما] مرۆڤ توانیویەتی لەسەر هەسارەکە بژی.

توێژینەوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە بەرانبەر 1 پلەی سیلیزی گەرمبوونی هەسارەی زەوی، ملیاران کەس ناچار دەبن کە شوێنەکانیان بەجێبهێڵن و ڕووبکەنە ناوچە ساردترەکان یاخود خۆیان ڕابهێنن لەگەڵ بارودۆخی گەرمای سەخت.

لەوبارەیەوە، تیم کۆهلەر، شوێنەوارناس لە زانکۆی واشنتن و یەکێک لە نووسەرانەی توێژینەوەکە بە تۆڕی هەواڵی “CNN”ی وتووە کە ئەم دۆزینەوە و دەرەنجامانە دەکرێت وەک خراپترین کەیس و ئەگەر تەماشا بکرێت یان وەک سیناریۆی “چی ڕوودەدات ئەگەر [لە بواری ژینگەدا] ڕێگەی خۆمان نەگۆڕین؟”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەیی لە جیهاندا تۆماردەکەن.. ئامۆژگارییەکان بۆ خۆپاراستن چین؟

شەپۆلێکی گەرمای توند جیهانی گرتووەتەوە، تەنانەت وڵاتانی ناوچە ساردەکانیش وەک ڕۆژئاوای ئەوروپا، ئەوەش کێشەی تەندروستیی گەورە دروستدەکات بەتایبەت…
Total
0
Share