پشكەكانی بەڕێژەی 22% دابەزیون.. مێتا 200 ملیار دۆلاری بەهاكەی لەدەستدا

كۆمپانیای (مێتا) قازانجی كەمتری كردووە لە ماوەی چارەگی چوارەمی ساڵی ڕابردوودا بە بەراورد بە پێشبینییەكان، بەجۆرێك پشكەكانی بەڕێژەی زیاتر لە 22% دابەزیون ئەمەش بە بڕی 200 ملیار دۆلار زیانی بە بەهای كۆمپانیاكە لە بازاڕدا گەیاندووە.

ئەنجامی كارەكانی كۆمپانیاكە كە پێشتر هەڵگری ناوی (فەیسبووك) بوو ئاشكرایكرد، پوختەی قازانج گەیشتووەتە 10.285 ملیار دۆلار لە ماوەی سێ مانگی كۆتایی لە كانوونی یەكەمی ڕابردوودا، بە بەراورد بە 11.219 ملیار دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵێك پێشتر قازانجی كۆمپانیاكە كەمتربووە.

بەركەوتەی پشكەكان لە قازانج گەیشتووەتە 3.67 دۆلار لە ماوەی نێوان تشرینی یەكەم تا كانوونی یەكەمی ڕابردوو، ئەمە كەمتر بووە لە پێشبینییەكان كە ئاماژەیان بۆ تۆماركردنی 3.84 دۆلار دەكرد.

فەیسبووك داهاتی بە بڕی 33.67 ملیار دۆلار تۆماركرد، بە بەراورد بە 28.07 ملیار دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی 2020، لەكاتێكدا پێشبینییەكان ئاماژەیان بۆ 33.4 ملیار دۆلار دەكرد.

كۆمپانیاكە دەڵێت، ژمارەی بەكارهێنەرە چالاكەكان لە ڕۆژێكدا گەیشتووەتە 1.93 ملیار بەكارهێنەر، بە زیادبوونی 5% لەسەر بنەمای ساڵانە، هەروەك ژمارەی بەكارهێنەرانی چالاك مانگانە بۆ 2.91 ملیار بەكارهێنەر بەرزبووەتەوە و بە ڕێژەی 4% تۆماركراوە.

ژمارەی هەریەك لە بەكارهێنەرە چالاكەكانی ڕۆژانە و مانگانە بە كەمتر لە پێشبینییەكانی شیكاران دادەنرێن كە ئاماژەیان بۆ تۆماركردنی 1.95 و 2.95 ملیار بەكارهێنەر دەكرد.

(فەیسبووك) پێشبینیكرد داهاتی لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵدا لەنێوان 27 و 29 ملیار دۆلاردا بێت، كە واتای ڕێژەی گەشە دەدات لەنێوان 3 بۆ 11% لەسەر بنەمای ساڵانە، ئەمەش بە كەمتر لە پێشبینییەكانی شیكاران دادەنرێت كە ئاماژەیان بۆ 30.1 ملیار دۆلار دەكرد.

بەهۆیەوە پشكی (فەیسبووك) لە مامەڵەكاندا بەڕێژەی 22.6% دابەزی، پاش ئەوەی ئاڵوگۆڕەكانی چوارشەممەی بە بەرزبوونەوە بە بڕی 1.2% لە 323 دۆلاردا كۆتایی پێهێنا.

بابەتی پێشتر

ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكا لە ئیدلب<br> دوای كوشتنی بەغدادی گەورەترینە و لە نزیك سنوورەكانی توركیا بووە

بابەتی دواتر

حكومەت پارەی كۆكردنەوەی خاشاكی لە سلێمانی ڕاگرتووە و زبڵێكی زۆر كۆبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمى لەبارەی گرانبوونى خۆراكەوە چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ده‌ركرد

مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی خۆراكەوە كرد و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد ڕێوشوێنى به‌په‌له‌…
Total
0
Share