ڕێنمایی نوێی گەشتی ئاسمانی منداڵانیش دەگرێتەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق، ڕێنمایی نوێی بڵاوكردەوە بۆ ئەوانەی لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە گەشتدەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی، لەكاتی گەشتكردندا منداڵان و مێردمنداڵانی تەمەن 12 ساڵ و سەرووتر، دەبێت كارتی نێودەوڵەتی خۆڤاكسینكردنیان پێبێت.

ڕێككارێكی تری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی بۆ منداڵانی تەمەن 10 ساڵ و 11 ساڵانە و دەبێت لە فڕۆكەخانەكاندا پشكنینی (PCR)یان پێبێت بەو مەرجەی 72 كاتژمێر بەسەر ئەنجامدانیدا تێپەڕنەبووبێت.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق ئاشكرایكردووە، ڕێككارە نوێیەكان لە هەموو فڕۆكەخانەكانی عێراقدا جێبەجێدەكرێن و وەك دەڵێت، “پشتبەست بە ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای نیشتمانیی تەندروستی و سەلامەتی” ئەو ڕێككارانەی گرتووەتەبەر.

بابەتی پێشتر

ئۆپیک پڵەس لەبارەی نەوتەوە بڕیاردەدات

بابەتی دواتر

پۆلیسی دوو تۆمەتباری لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی گەیشتە سنوور

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە سنوورەكانی نێوان عێراق و ئوردن. نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە…
Total
0
Share