حوسییەکان جارێکی دیکە بە مووشەك هێرشیانکردە سەر ئیمارات

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، ڕێگرییان کردووە لە مووشەکێکی بالیستی ‏ئاراستەكراو لەلایەن حوسییەکانەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.‏

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگریی ئیمارات دەڵێت، “بەیانی ئەمڕۆ ڕێگریمانکردووە ‏لە مووشەکێکی بالیستیی حوسییەکان و تەقێندراوەتەوە، لەگەڵ ئەوە پارچەکانی ‏مووشەکەکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتوونەتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان ‏نەبووە”.‏

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، دوای ئەو هەوڵە ئیمارات و حکومەتی ‏یەمەن سەکۆی مووشەکەکەیان دۆزیووەتەوە و تێكیانشكاندووە.‏

بەرگریی ئیمارات جەختیکردووەتەوە، ئەوان پێشتر ئامادەی ئەو هێرشە بوون و ‏ئامادەکارییان کردووە.‏

دوای هێرشەکە ئیدارەی گشتی هێڵە ئاسمانییەکانی ئیمارات ڕایگەیاند، هەموو گەشتە ‏ئاسمانییەکان ئاسایین و لە شوێن و کاتی خۆیاندا ئەنجامدراون و دەدرێن، ئەو هێرشە ‏کاریگەریی لەسەر گەشتەکان نەبووە.‏

بابەتی پێشتر

بەهۆی سوتانی خێمەکەیانەوە منداڵێک لە کامپێکی دهۆک سوتا

بابەتی دواتر

توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیی هەیە.. کۆریای باکوور گەورەترین مووشەکی ‏تاقیکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share