پێشمەرگە و فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان لە كەركوك كۆدەبنەوە

بڕیارە كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی هێزەكانی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە كەركوك بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ شاندێك بە سەرۆكایەتیی فەریق ڕوكنی یەكەم – عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان گەیشتە كەركوك.

هەریەك لە فەرماندەی هێزەكانی پیادە و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ ئەندامی شاندەكەن.

میدیای فەرمیی عێراق بڵاویكردەوە، ئامانج لە سەردانەكە تاوتوێكردنی چەند دۆسیەیەكە لەگەڵ بەرپرس و فەرماندەكانی هێزەكانی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە پێشنیارێك ئاراستەی حكومەت دەكرێت

ژمارەیەك پەرلەمانتار پێشنیازە بڕیاری‌ (پابەندكردنی‌ حكومەت بە ئەرك و پابەندییە داراییەكان)یان پێشكەشی دەستەی‌ سەرۆكایەتیی‌ پەرلەمان كرد. عومەر گوڵپی،…
Total
0
Share