کەشناسیی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێسبینییەکان لەم دوو ڕۆژەدا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، تەنها لەهەندێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
كەشناسی پێشبینیشی كردووە پلەكانی گەرما نزیكەی دوو پلە بەرزببنەوە.
بۆ ئەم دوو ڕۆژە تەنها لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمەباران هەیە.